پێنجیان خەڵکی رۆژهەڵاتن

تەرمی 12 کۆچبەری کورد لە ئیتالیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

964+

ژووری هەواڵ

تەرمی 12 کۆچبەری کورد کە 16ـی مانگی رابردوو لە ئیتالیا و لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا خنکان، ئەمشەو لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

تەرمی حەوت کۆچبەریان لە هەولێر و دەڤەری راپەرین بەخاک دەسپێردرێن و تەرمی پێنجی دیکەشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە دوای گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران، لە زێدی خۆیان بەخاک دەسپێردرێن.

د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کەسوکاری قوربانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سبەینێوە دەتوانن سەردانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بکەن بۆ تەواوکردنی بەڵگەنامەکان و بردنەوەی تەرمەکان بۆ زێدی خۆیان”.

راشیگەیاند، تا سبەینێ تەرمی قوربانییەکان لە پزیشکی دادی هەولێر دەپارێزرێن و دوای تەواوکردنی مامەڵەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە، هاوکاری دەکرێن بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان بۆ زێدی خۆیان.

گیانلەدەستدانی ئەو کۆچبەرانە لە ‌ئه‌نجامى تێكشکان و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌ختى كۆچبه‌ران لە کەناراوەکانی ئیتالیا لە رێکەوتی 16.6.2024 روویدا، 76 كۆچبه‌ر نقووم بوون و زۆربەیان بێسه‌روشوێن بوون و 11 کەسیان رزگار کران.

ئه‌مڕۆ ته‌رمى به‌شێك له‌ خنكاوه‌كانى ئیتاڵیا ده‌گه...

ئه‌مڕۆ ته‌رمى به‌شێك له‌ خنكاوه‌كانى ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان