لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
ئاسایشی هەولێر بۆ میدیاکان؛
“بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن”
ئاسایشی هەولێر:
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا داوا لە راگەیەندکار و میدیاکان دەکات، بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە رووماڵکردنی شوێنی رووداوەکان خۆیان بپارێزن.
دەشڵێت، رێگر مەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکان و هەر کەناڵێکی راگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
دەقی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر لە خوارەوە؛
لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبونەوەی هاوڵاتیان و دروست بونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو.
هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
6ـی ئازاری 2026