دوو ته‌رمیان هی دوو خێزانه‌كه‌ى هه‌ولێرن
ئه‌مڕۆ ته‌رمى به‌شێك له خنكاوه‌كانى ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى زیاتر له مانگێك چاوه‌ڕوانى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیه خنكاوانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان، كه له كه‌ناراویه‌كانى وڵاتى ئیتاڵیا خنكابوون.
رووداوه‌كه، له رۆژی 16.6.2024 له ئه‌نجامى تێكشانى و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌ختى كۆچبه‌ران لە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا، 76 كۆچبه‌ر نقووم و بێسه‌روشوێن بوون.
به‌ختیار ئیسماعیل، كه‌سی نزیكى ئه‌و دوو خێزانه‌ى هه‌ولێر كه له 11 كه‌س ته‌نیا سێ كه‌سیان رزگاریان بووه به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌شێك له ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
وتیشی “له‌و هه‌شت خنكاوه‌ى ئێمه، ته‌نیا دوو ته‌رمیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌وانیش دوو له منداڵه‌كانى دوو خێزانه‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆى گشتى ئه‌و ته‌رمانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێر 12 ته‌رمن.
پێشتر تیمێك سه‌ردانى كه‌سوكانى خنكاوه‌كانى كردبوو و نموونه‌ى پشكنینى DNA لێوه‌رگرتبوون، چونكه ده‌وترا ته‌رمه‌كان ناناسرێنه‌وه و پێویسته له‌رێگه‌ى ئه‌م پشكنینه‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.