ئەسخەر میرحاج، راوێژکاری باڵای خامەنەیی
بەهێرشی ئیسرائیل
راوێژکارە باڵاکەی خامەنەیی ئەسغەر میرحاج کوژرا
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ ئەوەی کەناڵ 12ی ئیسرائیل، پشتراستی کردەوە ئەسغەر میرحاج راوژکاری باڵای خامەنەیی لە هێرشی ئیسرائیل کوژراوە، بەم بەیانییە دەنگی چەندین تەقینەوە لە ئیسفەهان و تارانی ئێران بیسترا.
لە هێرشەکاندا، بنکەی هێزەکانی بەسیج، پاسدار، ئیتڵاعات و دەزگا هەواڵگریی بەئامانج گیراوە.
لەبارەی کوژرانی، ئەسغەر میرحاج، راوێژکاری باڵای خامەنەیی کەناڵ12 نوسیوویەتی، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر تاران ئەو راوێژکارە کوژراوە.
ئەوە لە کاتێکدا، ئەمڕۆ شەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان لە ئێران، کۆتاییان بە دەنگدانی نووسراو و مۆرکراوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی رێبەری مەزنی نوێی شۆڕشی ئیسلامی هێنا و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان رابگەیەندرێن.
چەندین دەزگای میدیایی ئێران بڵاویان کردەوە کە، “پرۆسەی دەنگدانی نووسراو و مۆرکراوی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کۆتایی هات و ئەو ئەندامەی کە لە لایەن مەجلیسەوە وەک رێبەر لە شوێنی عەلی خامنەیی ھەڵبژێردراوە، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رابگەیەندرێت”.