لە تۆڵەى کوشتنى خامنەیى

سوپاى پاسداران لە گەرووى هورمز کەشتییەکى نەوتهەڵگرى پێکا

964+

وریا فەتاح

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، کەمێک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر نەوتکێشێک (کەشتیی نەوتهەڵگر)ـى بازرگانی لە گەرووی هورمز لە ئەستۆ گرت.

بەپێی راگەیەندراوەکەى سوپاى پاسداران، بەیانى ئەمڕۆ دواى ئەوەی چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپاوە کە “هاتووچۆ قەدەغەیە”، بەهۆی گوێنەدان بە هۆشدارییەکانەوە لەلایەن “دڕۆنێکی خۆکوژى وێرانکەر”ـەوە، کەشتییەکە کراوەتە ئامانج و پێکراوە”.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە داوە کە ماوەی هەشت رۆژە گەرووی ستراتیژی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە و هاتووچۆی تێدا قەدەغە کراوە. هۆکارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ هێرشى ئەمریکا بۆسەر ناوچەى کەنداوى فارس و وەکخۆیان دەڵێن،”شەهیدکردنى رایەرى ئوممەتى ئیسلامى”.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هیچ نەوتکێش و کەشتییەکی بازرگانیی سەر بە “وڵاتانی دوژمن” رێگەیان پێ نادرێت بەم گەرووەدا تێپەڕن.

هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە و گەرووی هورمزیش یەکل...

هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە و گەرووی هورمزیش یەکلای دەکاتەوە