خێزانەکەی گەڕەکی 32 ی پاڕک سەلامەتن
تەنێکی نامۆ لە نزیک ماڵیان کەوتە خوارەوە و زیانی مادی لێکەوتەوە
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
لە دەرەوەی ماڵ بوون و بە تەلەفۆن هەواڵیان پێدان کە ئەمشەو درۆنێک بەر ماڵیان کەوتووە، کە گەیشتنە ماڵەوە لە گەرەکی 32 پاڕک لەهەولێر، بینیان هەرچی جام و شوشەی خانووەکەیان هەیە شکاون، بەڵام تاوەکو ئێستاش نەیانزانیوە ئەوەی ئەمشەو بەرماڵیان کەوتووە درۆن بووە یاخود مووشەک.
نزیکی کاتژمێر 8:00ی شەو بوو کاتێک رێژنەیەک دەنگی بەهێز لە هەولێر بیستران و یەکێک لەو شوێنانەی بەری کەوتبوو ماڵی ئاسۆ سەعدوڵا بوو.
ئاسۆ بە 964 ی وت، هەموویان سەلامەتن چونکە کە تەنە نامۆکە لە نزیک ماڵیان کەوتوەتە خوارەوە ئەوان لە ماڵ نەبوونە.
وتیشی “جگە لە شکانی جام و شووشە، دەرگا و سەقفی خانووەکەشمان بەهۆی کەوتنی تەنەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە ، کارەباکەشمان پچڕاوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن