لە فەرماندەیى دراوە

گروپى سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیارێتى خۆیان لە هێرشە درۆنییەکەى سەر سلێمانى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

گروپی “سەرایای ئەولیا دەم”،بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشە درۆنیەکەی ئەم بەرەبەیانییە سەر فەرماندەیی لە شاری سلێمانی، راگەیاند.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، درۆنێک گەیشتە سەر ئاسمانى فەرماندەیى پێشمەرگە لە سلێمانى، بەڵام دواى تەقەکردن لێى، درۆنەکە خرایە خوارەوە.

بەپێى زانیارییەکانى 964، بەهۆى کەوتنە خوارەوەى درۆنەکە، دووکەڵێکى رەش لە ئاسمانى فەرماندەیى بەرز بووەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتەوە.

گروپی “سەرایای ئەولیا دەم”، کە سەر بەو گرووپەیە کە خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکەى سەر سلێمانى راگەیاندووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى رابردووش زنجیرەیەک هێرشى درۆنى کرایە سەر هەولێر و چوار درۆنیش تێکشکێندران.

"ئەوەی بەر هۆتێلەکەی هەولێر کەوت پارچە درۆنی تێکشکاو بوو"