زیانەکانی نەزانراوە
هۆتێلێک لە هەولێری پایتەخت کرایە ئامانج
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هۆتێلێک لە شاری هەولێری پایتەخت کرایە ئامانج و تا ئێستا زیانەکانی بەوردی نەزانراوە.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هۆتێل ئەرجان رۆتانا لە نزیک پڕۆژەی سکای تاوەرز لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر بە ئامانج گیراوە کە پێدەچێت بە درۆن هێرشی کرابێتەسەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانی هێرشەکە بەوردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری