بۆ سێیەمجار لەو هەفتەیەدا

ئاگر لە شاخى گۆیژە کەوتەوە

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئیستا، چیاى گۆیژە ئاگرى گرت و بەپێى زانیارییەکانى 964، ئاگرەکە بە ڕووى شارى سلێمانیدایە.

سێیەمجارە لەو هەفتەیە ئاگر لە شاخى گۆیژەى سلێمانى دەکەوێتەوە.

ئارام عەلى وتەبێژى بەرگرى شارستانى بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لە کەوتنەوەى ئاگر لە چیاى گۆیژە و تیمەکانمان گەیشتوون و لە هەوڵى کوژاندنەوەیدان”.

وەک باسى دەکات، ئاگرەکە بە دیوى سلێمانیدا و لە پشتى چاڤیلاند کەوتووەتەوە، هەمان ئەو شوێنەى لەم هەفتەیەدا سووتا.

بەرەبەیانى رۆژى دووشەممەى رابردوو، ئاگرێکى گەورە لە شاخى گۆیژەى سلێمانى کەوتەوە نزیکەى 200 دۆنم پوش و پەڵاش و دارستانى سوتاند و جارێکى دیکەش ئاگرێکى دیکە بە دیوى دۆڵ میراندا کەوتەوە و ئەمشەویش لە هەمان شوێنى دووشەممەى رابردوو بە دیوى سلێمانیدا ئاگر لە گۆیژە کەوتەوە.

"ئەگەر هەواڵى ئاگرەکەم بیست وەک شێت رۆشتم بۆ گۆیژە"

لەسەر ئاگرەکەی گۆیژە دوو کەس دەستگیر کراون

لەسەر ئاگرەکەی گۆیژە دوو کەس دەستگیر کراون