بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زەوی

فەرمانبەران و مامۆستایانی هەمیشەیی زانکۆی هەڵەبجە ئاگادار دەکرێنەوە

+964

توانا نەقی

زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی زانکۆکە دەکەنەوە ئەوانەی کە سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی و ماوەی راژەی خزمەتی راستەقینەیان لە هەشت ساڵ زیاترە، لە ماوەی 10 رۆژدا پێویستە فۆڕمێکیان لایە پڕی بکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیجی فەرمی زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پێویستە فۆڕمەکە بە دوو وێنە پڕبکرێتەوە و لە خۆیەتیی سەرۆکایەتی یان خۆیەتی کۆلێژ ساڵەکانی خزمەتی بنووسرێت و پشتگیری بەردەوامبوونی راژەکەی بکرێت.

زانکۆی هەڵەبجە بە شەش خاڵ چۆنیەتیی پڕکردنەوە و رێنماییەکانی فۆرمەکەی بەم شێوەیە داناوە:

– فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆیەتی ساڵەکانی خزمەتیان بۆ دەنووسرێت.

– فەرمانبەرانی کۆلێژ لە هۆبەی خۆیەتی ساڵەکانی خزمەتیان بۆ دەنووسرێت.

– پێویستە ئەم فۆرمە بە دوو دیو چاپ بکرێت و پڕبکرێتەوە (واتە یەك پەڕەی A4 بێت).

– ئەو فەرمانبەرانەی کە هاوسەریان فەرمانبەرە تەنیا ئەوەیان فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە، کە خزمەتی راستەقینەی زیاترە، پێویستە هاوسەر پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت کە ساڵەکانی خزمەتی لەسەر نووسرابێت.

– وێنەیەكی رەنگاوڕەنگ لە کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی (ئەگەر نەبوو ناسنامەی باری شارستانی ) هەموو ئەندامانی خێزان لەسەر یەك پەڕە هاوپێچی فۆرمەکە بکرێت.

– لە کۆتاییدا داواکار لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی سەرۆکایەتی، پەنجەمۆر لەسەر فۆرمەکە دەکات و تەسلیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دەکات.

دەتوانن لەم لینکەوە فۆڕمەکە و بەڵێننامە پڕبکەنەوە

فۆڕمی وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ...

فۆڕمی وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و قوتابخانەکان