دەڵێن سووکایەتی کردووە
لە راپەڕین وتارخوێنێک لە وتاردان راگیرا
964+
ژێوار خدر
لە چەند رۆژی رابردوودا وتارخوێنێک له ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین، کە خاوەنی رێكخراوێكە وتارى داوه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند مامۆستایه‌كى ئایینى ره‌خنه له وتاره‌كانیدا ده‌گرن، ئاسایشی وتارخوێندنه‌وه‌ى پێ راگرت و ئاڵای رێكخراوه‌کەشی پێ هێندرایە خوارەوە.
رێکخراوەکە ناوی روونکارە، لەسۆشیاڵ میدیاکەی وا بڵاوکراوەتەوە کە (رێکخراوێکی سەربەخۆیە کاردەکات لە بوارەکانی گەشەی مرۆیی چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەیەکەوە ژیانی ئایینی”.
ئه‌م رووداوه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر روویداوه، به‌ڵام ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایش هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتییە شیعە مه‌زهه‌بە، به‌ڵام دانیشتووی رانیەیە.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، هاوڵاتییه‌كه لە ماڵەکەی خۆیدا وتاری داوە، به‌ڵام لە 17.7.2024 لە یادی 10ـی محەرەمدا لە هۆڵی دڵانی شاری چوارقوڕنە لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی قسەی لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام کردووە و بە مونافیق ناوی بردوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت “لەسەر داوای چەند مامۆستایەکی ئایینی و بەشێک لە خەڵکی دەڤەرەکە بڕیاری راگرتنیمان داوە و لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە وتار بدات و ئاڵای رێكخراوەکەیشمان پێی داگرتووە”.
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌ش بیرده‌خاته‌وه كه پێشتر ئەم هاوڵاتییە سکاڵای لەسەر بووە و لەلایەن ئاساییشیشەوە ئاگادار کراوەتەوە.