بەڵێنێکی وەزیر بۆ خەڵکی دێگەڵە

چوون بەرزی و نزمی کارەبا چاک بکەن و بە وێستگەی کارەباوە گەڕانەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دێگەڵە کێشەی قۆڵتییە (بەرزی و نزمی کارەبای) هەبوو، بەڵام وەزیری کارەبا بەڵێنی پێدان، وێستگەیەکی کارەبا بۆ ناحیەکە دابمەزرێنێت، ئەوەش لە پاش ئەوەی بەڕێوەبەری ناحیەکە لەگەڵی کۆبوەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا لەگەڵ سۆران حەوێزی بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە کۆبوەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ڤۆڵتییە بڕیاری خێرای دامەزراندنی وێستگەی کارەبای دێگەڵە و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی دراوە”.

دێگەڵە کە بەردەوام کێشەی بەرزی و نزمی کارەبای هەبووە، هۆکار بوو بۆ سەردانەکەی بەڕێوەبەری ناحیەکە بۆ لای وەزیری کارەبا، له‌ کاتێکدا لە سه‌نته‌رى ناحیه‌کە ته‌نیا یه‌ك مۆلیده‌ی ئەهلی هه‌یه‌، هەندێک جار لە ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ته‌نیا سێ سەعات و نیو كاره‌باى نیشتمانییان پێ دەدرێت.

ناحیه‌ى دێگەڵە، سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌یە، له ‌سنووره‌كه‌یدا 52 گوند هه‌ن و زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌سى لێ ده‌ژیت، 40 کیلۆمه‌تر له ‌شاری هه‌ولێر و 30 کیلۆمه‌تریش له‌ ناوه‌ندى قه‌زای کۆیه‌ دووره. ‌

+964صورة من منصة (شبكة):
دێگەڵە دەبێتە خاوەنی ئێشکگری فریاگوزاری خێرای 24 کاتژم...

دێگەڵە دەبێتە خاوەنی ئێشکگری فریاگوزاری خێرای 24 کاتژمێری