لە باکوری بابل

لەلایەن فڕۆکەی بێ فرۆکەوانە هێرش کرایە سەر حزبوڵای عێراق

توانا نەقی

بە پیی قسەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە ئەمشە و کاتژمێر 10:35 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر حیزبوڵای عێراق لە بابل

هێرشەکە لە ناوچەی جورف سەخەر بووە لە باکووری بابل و بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا بریندار و کوژراو هەیە بەڵام ژمارەیان یەکلا نەبووەتەوە.

ئەم هێرشەی سەر حیزبوڵای عێراق لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو لەلایەن ئیسرائیلەوە حیزبوڵای لوبنان لە بەیرووتی پایتەخت بۆردومان کراوە و دەنگۆی کوژرانی سەرکردەیەکی حیزبوڵا هەیە بەهۆی بۆردومانەکانەوە.

عەدنان فەیحان پارێزگاری بابل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی چوار تەقینەوەوە هێرشکراوەتە سەر جورف سەخەر و بۆیە تیمەکانی نەخۆشخانەی موسەیب ئاگادر کراونەتەوە کە بگەڕێنەوە و چارەسەری بریندارەکان بکەن