تیمێک چوون

نموونە لە ئاو و خۆراکی بیارە وەرگیرا و پشکنینی بۆ دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

تیمە تەندروستییەکان و بەشی تاقیگە لە بەڕێوەبەرایەتيی تەندروستيی هەڵەبجە، “نموونەیان بۆ پشکنین لە ئاو و خۆراکی کەپرە گەشتیارییەکانی ناحیەی بیارە وەرگرت”.

ئەو پشکنینانە، “بۆ پێشگرتنە لە بوونی حاڵەتەکانی نەخۆشی سکچوون و کۆلێرا”.

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستيی هەڵەبجە دەڵێت، “بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و گەشتیاران، تیمەکانی چاودێريی تەندروستی سەردانی بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەیان کرد و وتوێژ لە بارەی ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە و پاراسنی سەرچاوەکانی ئاو لە پیسبوونیان کراوە”.

دواتر تیمەکان سەردانی کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری بیارەیان کردووە، پشکنینیان بۆ ئەو خۆراکانە کردووە کە لەوێ دەفرۆشرێن، لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، “بە وردی پشکنین بۆ ئاوی کانی و جۆگە و ئەو ئاوەی بەکاری دەهێنن کراوە و نمونەی ئاویش وەرگیرا بۆ پشکنین”.

تیمەکە، “رێنمایی تەندروستييان سەبارەت بە خۆراک و گرنگی پاکوخاوێنی سەرچاوەکانی ئاو و خۆپاراستن لە نەخۆشیيەکانی وەرزی گەرما، بە تایبەت نەخۆشی سکچوون و کۆلێرا بە خاوەن ناوچە و بنکە گەشتیارییەکان داوە”.

تیمەکانی تەندروستی نموونە بۆ پشکنین وەردەگرن؛