میدیای ئێران:

“پزیشکیان و موجتەبا چاویان بەیەک کەوتووە و باسی وەزعەکەیان کردووە”

شۆڕش قادری

بەقسەی میدیای ئێران، موجتەبا خامنەیی و پزیشکیان یەکتریان بینیوە و باسی شەڕ و وەزعی وڵاتەکەیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی سێیەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار کە چەند رۆژ پێش بوو، پزیشکیان و موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران کۆبوونەتەوە و باسی دۆخی گوزەرانی خەڵک و شەڕ و داهاتووی وڵاتەکەیان کردووە.

هەر دوێنێ مێهر ڤیدیۆیەکی کەمبینراوی موجتەبا خامنەیی بڵاوکردەوە کە خەریکی وانەوتنەوە بە تەلەبەکانی بوو.

دوای کوژرانی عەلی خامنەیی رابەری ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل کە رۆژی 28.2.2026 بوو، موجتەبا خامنەیی کوڕی چووە شوێنەکەی و لەو کاتەشەوە تا ئێستا نە بەڤیدیۆ و نە بەدەنگ دەرنەکەوتووە.