ئاژانسی (ئیرنا)

ئەمریکا بە موشەک چەند شوێنێکی شاری بانەی کردووەتە ئامانج

فەرهاد حەسەن

میدیاکانی ئێران دەڵێن، لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە چەند شوێنێک کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا و بە مووشەک لێیداون.

بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی (ئیرنا)، نزیکەی کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشەکە کراوەتە سەر چەند خاڵێک لەنێو شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان بڵاونەکراونەتەوە.

عەلی ئەکبەر ڤارماغانی جێگری پارێزگاری کوردستان رایگەیاندووە، ئەمریکا بە موشەک لە دەوروبەری شاری بانەی داوە.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لەم رووداوە بەردەوامە و لە ئەگەری گەیشتن بە زانیاری نوێ هەواڵی زیادە دواتر رادەگەیەنرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی ئیرنا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆ دووەم شەوی لەسەریەک، خاڵێک لە شاری بانە لەلایەن هێرشی ئاسمانی دوژمنی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.