لە هەڵەبجە

بریکارێکى دابەشکردنى غاز سزا درا؛ لەسەر گرانفرۆشى

وریا فەتاح

نرخى بۆتڵێک غاز بە 8.500 دینار دیاریکراوە، بەڵام غازفرۆشیک لە هەڵەبجە گرانفرۆشى کردووە، بۆیە لەلایەن قائیمقامییەتى قەزاکەوە سزا دراوە.

قائیمقامییەتى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە کە نرخی یەک بوتڵ غاز بە 8.500 دینار دیاری کراوە. بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کاتى بەدییکردنى هەر سەرپێچییەک لەلایەن بریکارەکانەوە، پێوستە قائیمقامییەتى لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەى بەدواداچوون بکات.

ئاشکراشى کردووە، بەهۆی پابەندنەبوونی بە نرخی دیاریکراو و گرانفرۆشی، بریکارێکی دابەشکردنی غاز سزادرا.