تۆزێکی سوکیش رووی لە هەرێم کردووە
پلەکانی گەرما تا رادەیەک جێگیرن بەڵام گەرمە
964+
میدیا گۆران
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا، بەگشتی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، تۆزێکی کەمیش روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
بەپێی بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ یەکشەممە تۆزێکی سووک روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی بەرچاوییان بەسەردا نایەت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنی شەممە.
کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 28.7.2024
پلەکانی گەرما؛ نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با؛ لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –25 )کم/ک.
ئاراستەی با؛ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین؛ ( 8 – 9 ) کم.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ :41
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45