لەسەر زەوی گشتی ویستوویەتی خانوو دروست بکات
بە تۆمەتی زیادەڕۆیی هاوڵاتیەک لە سنووری سیتەک دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لە سنووری گوندێکی سیتەک هاوڵاتیەک ویستویەتی لەسەر زەوی گشتی خانوو دروست بکات، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری گوندی “بناویلە” هاوڵاتیەك لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرا.
دەشڵێت، بە پێی ئەو وێنانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە هاوڵاتیەکە لە ققۆناغی سەرەتای دروستکردنی خانووەکە بووە و بلۆکی بۆ هێناوە و ویستوویەتی دەست پێ بکات.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.