دیمهنێكى دوو له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه له پڕۆژه‌كه‌ى ته‌وێڵه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه
لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن
له ته‌وێڵه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تى ژینگه‌یی خه‌ریكی شاخ بڕینه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌وێڵه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك بێ پرسوراكردن به فه‌رمانگه‌ى ژینگه و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن لێیه‌وه، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كه و له‌ناو پڕۆژه‌كه‌شیدا به‌شێك له شاخى بڕیوه، ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و رێكارى پێویستیشی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنى گه‌راجێك بۆ وه‌ستانى ئۆتۆمبێله‌كان.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان بە بوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه، لیژنەی پشکنین و بەدواداچونی ناردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پڕۆژه‌كه ته‌نیا مۆڵه‌تى شاره‌وانى هه‌یه و هی ژینگه‌ى نییه.
وتیشی “سبه‌ى یه‌كشه‌ممه خاوه‌ن پڕۆژه‌كه دێته فه‌رمانگه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بزانین بۆچی ژینگه‌ى ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه له‌و كاره‌ى”.
هه‌ر بڕینى به‌شێكى شاخه‌كه نییه، به‌ڵكو فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌یه‌وێت له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى ئه‌وه‌شی بۆ ئاشكرا بێت كه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌ند دار بڕدراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه روونیده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌كه مۆڵه‌تى شاره‌وانى هه‌بێت، به‌ڵام بڕینى شاخ و دار سه‌رپێچییكردنه.