له سنوورى عه‌ربه‌ت - سه‌یدسادق
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێت (ئه‌نگڵلاین)مان لێدزراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئاسنى تاوه‌رى گواستنه‌وه‌ى كاره‌بایان له سنوروى عه‌ربه‌ت – سه‌یدسادق لێ دزراون.
ئه‌و ئاسنه دزراوانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه باسی ده‌كات پێی ده‌ڵێن ئه‌نگڵلاین و وه‌ك ئاسن مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى پێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌با له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه هۆبەی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی دووبارە ئەنگڵلاینی تاوەرەکانى لە هێڵی 33 كەی ڤی له سنوورى عەربەت -سەیدسادق دانایەوە، كە بەشێكی زۆری ئەنگڵلاینەكانی دزرا بوون.
ئاماژه‌ى به ده‌ستگیركردنى دزه‌كان یاخود گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “دزینى ئاسنى تاوه‌ره‌كان مەترسی کەوتن و بچڕانی کارەبای لێدەکەوتەوە”.