کفری بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە

قیرتاوکردنی رێگای نێوان دێلێژە – سەنگاو و چەندرێگەیەکی دیکە دەستیپێکرد

964+

توانا نەقی

بڕگەی قیراوکردن لە پرۆژەی رێگای دێلێژە – سەنگاو هەروەها قیرتاوکردنی رێگای دەربەند باسە – دەربەند سوتاو و ژاڵەی دەربەند دەستی پێکردووە.

درێژی رێگاکە پینج کیلۆمەترە و رێگاوبانی گەرمیان بە رێگایەکی ستراتیژی و بەستنەوەی گەرمیان بە سلێمانی دەزانێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، پرۆژەکە زۆر گرنگە و لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتییان ئەنجامدراوە و ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت کفری بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، ئەمە جگە لەوەی رێگایەکی گەشتوگوزارییە و رۆژانە هاتوچۆی زۆر لەسەرە.

دەشڵێت، بڕی ئەو پارەیەی بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە پێکهاتووە لە ملیارێک و 100 ملین دینار و تا ئێستا لە 70%ـی پرۆژەکە تەواو بووە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

قیرتاوکردنی دێلێژە بۆ سەنگاو 10 رۆژی پێ دەچێت

قیرتاوکردنی دێلێژە بۆ سەنگاو 10 رۆژی پێ دەچێت