خاوەن باخەکانی کەنەسورە نارازین لە دروستکردنی شەقامێک

964+

دیلان محەمەد

کۆمپانیایەیەکى وەبەرهێن دەیەوێت بەناو ژمارەیەک باخى گەڕەکى کەنە سورەى سلێمانیدا، رێگا بۆ پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون رابکێشێت، خاوەن باخەکان ناڕازین و سبەینێ گردەبنەوە.

شاباز عارف، نوێنەری خاوەن باخەکانی کەنەسورە بە 964ـى وت”، پڕۆژەی نیشتەجێ بونی سێنترال پارک لە گەرەکی کەنە سورە دروست دەکرێت، وەبەرهێنەکە شەقامێک دروست دەکات بەناو باخی 19 هاوڵاتی ئەو گەرەکەدا، بێ ئەوەی هیچ قەرەبویەکیان بکاتەوە”.

باسی لەوەکرد، قسەیان لەگەڵ بەرپرسانى کۆمپانیای سامسۆن کردوە بۆ قەرەبوکردنەوەیان، بەڵام لەلایەن ئەوانەوە پێیان وتراوە پارەیان نییە قەرەبویان بکاتەوە و شەقامەکە بەشێکی زۆری باخەکانیان دەگرێتەوە.

ئەوەی خستەرو، تا ئەم ساتە لایەنی حکومەت نەهاتوە قسەیان لەگەڵدا بکات، بڕیاریشە سبەینێ شەممە نارەزایی خۆیان دەردەبرن و گردببنەوە.

964 لەگەڵ هەردوو لایەنى شارەوانى و وەبەرهێنانى سلێمانى قسەى کرد، ئەوان بە تەواوەتى ئاگادارى وردەکارى بابەتەکە نەبوون یان ویستیان خۆیانى لێ بەدوور بگرن، بەڵام باسیان لەوەکرد ئەگەر خاوەن باخەکان، باخەکانیان زێدەڕۆیى نەبێت و خاوەنى بن، هیچ کۆمپانیایەک ناتوانێت بەناو باخەکانیاندا رێگا دروست بکات، بەڵام ئەگەر زێدەڕۆبن و لە نەخشەدا رێگا کەوتبێتە باخەکانیانەوە، ئەوە قەرەبوو نایانگرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى تاپۆکردنى خانوە زێدەڕۆکان چەندە؟

نرخى تاپۆکردنى خانوە زێدەڕۆکان چەندە؟