ده‌یان دارى ته‌مه‌ن 500 سه‌د ساڵى سووتاندووه
ئاگره‌كه‌ى گوندى ئێندزێ كۆنتڕۆڵكراوه به‌ڵام مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ى هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى هاوڵاتییه‌كى گوندى ئێندزێ، ئاگره‌كه‌ى گونده‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام مه‌ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌شی هه‌یه.
ئاگره‌كه زیاتر له 20 كاتژمێر پێش ئێستا له‌ده‌وروبه‌رى گونده‌كه كه‌وتبووه، دواتر به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌یشتبووه نزك ئه‌م گونده و زیانى جۆراوجۆرى به‌جێهێشتووه.
سه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌نجومه‌نى گوندى ئێندزێ له بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، به‌م به‌ره‌به‌یانییه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه به‌ڵام سووتانى به‌رده‌وامى داره به‌ته‌مه‌نه‌كان مه‌ترسی هه‌یه كه ئاگره‌كه دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
وتیشی “ده‌یان دارى ته‌مه‌ن سه‌رووى 500 ساڵ كه به‌ڕوو و مازوون له‌گه‌ڵ رووبه‌رێكی زۆرى گوڵى مێش هه‌نگه‌كان و به‌درێژایی زیاتر له 10 كیلۆمه‌تریش پووش و پاوان، سووتاون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیچ تیمێك به‌وهانایانه‌وه نه‌چووه بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه و وه‌ك خه‌ڵكی گوند كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌نزیك گونده‌كه‌یان باخى گوێز و دار ئه‌سپیندارێكی زۆر، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، دڵشێر ئیبراهیم هاوسه‌رۆكى شاره‌اونى بنارى قه‌ندیل كە سەر بە حكومەتی هەرێم نین و لە پەكەكەوە نزیكن) به 964ـى راگه‌یاند ئاگره‌كه له‌ده‌ستى شوانێك له‌و گونده كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتریش ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
وتیشی “لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیان كردبێت سزایان ده‌ده‌ین”.