بۆ هەر فەرمانبەرێک 200 مەتر
فۆڕمی وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و قوتابخانەکان
964+
ژووری هەواڵ
فۆڕمی وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە و قوتابخانەکان، دەبێت مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە ماوەیەکی دیاریکراودا فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.
پەروەردەکان نوسراوی فەرمیان لە وەزارەتی پەروەردەوە پێگەیشتووە و داوایان لێکراوە فۆڕمی پێدانی زەوی دابەشبکەن بەسەر قوتابخانە و باخچەکانیان سنورەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.7.2024، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی دابەشکردنی فۆڕمەکان دەستیپێکردووە.
بڕیای پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە 27.3.2024 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزایرانەوە دەرچووە و بەپێی رێنماییەکان هەر فەرمانبەرێک 200 مەتر دووجای پێدەدرێت.
لە مەرجەکاندا هاتووە، پێویستە فەرمانبەر پێشتر سودمەند نەبوبێت لە وەرگرتنى خانوو و یان زەوى یان شوقەى نیشتەجێبوون.
ئەگەر ژن و مێرد فەرمانبەر بوون و هەردووکیان خاڵەکانیان کۆدەکرێتەوە و زەوییەکە بەناوى ئەو کەسە دەکرێت کە خاڵى زیاترە.
لە بارەى ئەو فەرمانبەرانەى کە لە ژیاندا نەماون، بەڵام پێش مردنی مامەڵەى تەرخانکراوى زەوى هەبووە، وەرەسەکانیان مافى وەرگرتنى زەوییەکەیان هەیە.
دیلەکانى جەنگ و زیندانیانى سیاسى کە پێشتر زەویان وەرگرتووە بە سودمەند هەژمار دەکرێن.
هەر فەرمانبەرێك كە مەرجەكانی ئەم رێنماییانە دەیانگرێتەوە داواكاری و بەڵێننامەی سودمەندنەبوون پێشكەشی فەرمانگەكەی بكات لەرێگای فۆرمی تایبەتەوە.