هێرشەکانی شەوی رابردوو هۆکارە

زێڕ نرخی دوێنێی تێپەڕاند و رێژەی 0.5% بەرزبووەوە

فەرهاد حەسەن

نرخی زێڕ کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە دوای ئەوەی دوێنێ لە دابەزینێکی بەرچاودا بوو، هۆکارەکەشی بەهەمان شێوەی نرخی نەوت بۆ هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەگەڕێننەوە.

دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە 4180 دۆلارەوە دابەزی بۆ نزیکەی 4090 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتە نزیکەی 4126 دۆلار، کە دەکاتە رێژەی 0.5% بەرزبووەوەتەوە.

نرخی کانزای زەرد لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی ئاب بە 4136 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی رووپێوەکان، بازرگانان ئێستا چانسی بەرزکردنەوەی سوود لە مانگی ئەیلوولدا بە زیاتر لە 63% دەبینن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممە ئەو رێژەیە 57% بوو. وەبەرهێنەران چاوەڕێی کۆنووسی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن بۆ وەرگرتنی ئاماژەی نوێ دەربارەی داهاتووی رێژەی سوود.