لە کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکە بریندران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سنووری کەرکوک کچێک و ژنێک گیانیان لە دەست دا و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق کروان.
ئەمشەو چوار شەممە 24.7.2024 بەهۆی رووداێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان کەرکوک بەغدا و بە دیاری کراوی لە نزیک بازگەی تازە کچێک و دایکێک گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئوسامە خالید لە بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و ئۆتۆبێلێکی تویۆتا کورلا بووە جگەلە لە مردن ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەوە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی داقوق کراون.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە کچێک و ژنێک گیانیان لەدەستداوە 8کەسی دیکەش برینداربوون سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراوە بڕیارە ئێستا بە ئەمبۆڵانس بەرە و نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بەڕێ بکرێن، وتیشی بەشێک لە بریندارەکان بارودۆخیان زۆر سەختە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی