لە سنوورى سۆران

ئیسکانیایەک، سەنییەکى خستە ناو رووبارێکەوە

وریا فەتاح

لە رێگاى هامڵتۆن، ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى و نیسان سەنییەک خۆیان بەیەکدا کێشا و بەهۆیەوە، سەنییەکە کەوتووەتە ناو رووبارەى سنوورەکە.

رووداوەکە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە رێگاى هامڵتۆن لە نزیک گوندى دەربەند لە قەزاى چۆمان، روویداوە.

هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان سەنى و ئیسکانیا لۆرییەک، خۆیان بەیەکداداوە و لە ئەنجامدا نیسان سەنییەکە لە رێگا لایداوە و کەوتووەتە ناو رووبار.

لە رووداوەکەدا، شۆفێرى سەنییەکە بریندار بووە و هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەکات، خێرایی کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.