جبەخانەی ئەمریکا رووی لە کەمیی کردووە
“لەبری ئۆتۆمبێل چەکمان بۆ بەرهەمبێنن”؛ داواکاری پێنتاگۆن بۆ فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز
964+
شۆڕش قادری
“لەبری ئۆتۆمبێل چەکمان بۆ بەرهەم بهێنن”
ئەمە داواکاری پێنتاگۆنە لە فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ
ئیدارەی ترەمپ دەیەوێ کۆمپانیاکان رۆڵی گەورەتر
لە بەرهەمێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیدا بگێڕن
ئەم ئەزموونە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا تاقیکراوەتەوە
بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە
قسەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە
لەوانەش کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز
ئەم داوایە دوای ئەوە دێت کە دەوترێت لە جەنگی ئێراندا
جبەخانەی ئەمریکا رووی لە کەمیی کردووە
پێنتاگۆنیش داوای بودجەیەکی 1.5 تریلیۆن دۆلاری کردووە
کە گەورەترین بودجەی سەربازیی مێژوو و سەردەمە