تیژڕەوی هۆکار بووە

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا روویدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری داقوق – خورماتوو، بەدیاریکراوی لە تەنیشت چێشتخانەی زەیتونە، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی هۆندای تاکسی و بارهەڵگرێک روویداو بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

عەقید موئەیەد عەباس بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو بە 964ی وت، “رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی هەردوو شۆفێرەکە بووە، لەسنوری داقوق رێگاکە بووەتە یەک ساید، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی و رووداوەکانی هاتوچۆ”.

ئەوەشی وت، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە لەکەرکوکەوە بەرەو بەغدا چووە و ئۆتۆمبێلی هۆنداکەش بەرەو کەرکوک لەرێگاکە بووە.

بەوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی دوزخورماتوو ،لەدوای گەیاندنی هەردوو بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی داقوق، لەڕێگا شۆفێری هۆنداکە گیانیلەدەستداوەو بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەی هاتوچۆی داقوق بە 964ی داوە، لێکولینەوەی لەرووداوەکە دەستپێکردووە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستد...

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا