شەقامەکە فراوان دەکەن

لە سبەینێوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە سلێمانی بەربەست دەکرێت

964+

توانا نەقی

لە سبەینێوە بەشێکی شەقامی سەرەکی هەواری شار لە سلێمانی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی فراوانکردنی شەقامەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەكەنەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممە 25.7.2024ـەوە شەقامی سەرەکی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاراستەی یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت و دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنەکە بە مەبەستی فراوان کردنی شەقامی سەرەکی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاسە لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی هەواری شار ناسراو بە یەكتربڕی والی.

شارەوانی دەڵێت، شۆفێران دەتوانن شەقامەکەی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.

ئاگادار بن سبەی شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

ئاگادار بن سبەی شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت