ژینێ وادەڵێت

“دەبێت مەمنون بیت لەگەڵ ژینێ ئەتروشی دەرکەویت”

+964

پەری ساڵح

ژینێ ئەتروشیی گۆرانیبێژ لە نەڤید زەردی تووڕەیە و رەتیدەکاتەوە هیچ کلیپێک پێکەوە بڵاوبکەنەوە.

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر گۆرانیبژەکان ژینێ ئەتروشی و عەزیز وەیسی و باران لە ئەمریکا چەند ئاهەنگێکیان پێکەوە ئەنجام دا، لە ژێر سەرپەرشتی کۆمپانیایەک بەناوی “سوپریم سێڤن” کە نەڤید زەردی خاوەندارێتی دەکات و لە وتنی چەند بەرهەمێکیشدا خۆی لەگەڵیان بەشداربوو.

دوای ئەنجامدانی ئاهەنگەکەش بڕیاربوو ژینێ ئەتروشی و نەڤید زەردی کلیپێک پێکەوە بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئێستا ژینێ لە رێگای هەژماری ئینستاگرامەوە چەند ستۆرییەکی بڵاوکردووەتەوە و سکاڵا دەکات لە دژی کۆمپانیاکە و دەڵێت، پارەی تەواوی ئاهەنگەکانیان پێم نەداوە و تەواو خەرجییەکان لەسەر خۆیان بووە، رەتیشی دەکاتەوە کلیپەکەیان بڵاوبکەنەوە.

ژینێ هەرچەندە ناوی نەڤیدی نەهێناوە، بەڵام بەپێی کاتی چالاکییەکە و دەرکەوتنی لەگەڵیدا، روونە مەبەستی لە نەڤیدە.

ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا هەیە، تەنیا رای ژینێیە، 964 هونەری هەوڵ دەدات پەیوەندی بە نەڤید زەردی و تیمەکەیەوە بکات بۆ ئەوەی لە زاری ئەوانیشەوە لە وردەکاریی چیرۆکەکە بپرسێت.

نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی سوپرایزەکەیان راگەیاند

نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی سوپرایزەکەیان راگەیاند