بەرهەمەکەیان بڵاودەکەنەوە

نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی سوپرایزەکەیان راگەیاند

964+

پەری ساڵح

نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی لە ئەمریکاوە سوپرایزیان راگەیاند و بەمزوانە دوێتێک بەناوی “وەر وەر” بە زاراوەی کرمانجی بڵاودەکەنەوە.

دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکەیان لە ئەمریکا و پێشکەشکردنی گۆرانی “وەر وەر” بۆ یەکەمین جار لەسەر ستەیج و دەنگدانەوەی لەناو سۆشیال  میدیا، نەڤید زەردی و ژینێ ئەتروشی بەفەرمی رایانگەیاند بەمزوانە ئەم بەرهەمە بڵاودەکەنەوە کە ئاوازەکەی ئاریۆس دایناوە، ستایلی شادە و کرمانجیە.

نەڤید زەردی دوای ساڵانێک بێدەنگی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دەستی کردووەتەوە بە بڵاوکردنەوەی بەرهەم و کلیپەکانی جگە لە سازکردنی چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرت لە شارەکانی ئەوروپا و وەک خۆی دەڵێت، ئەمساڵ زۆرترین بەرهەم بڵاودەکاتەوە.
لەماوەی رابردوودا ژینێ ئەتروشی تووشی شێرپەنجە بوو، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی توانی نەخۆشیەکە تێپەرێنێت و بگەڕێتەوە ناو کاری هونەری.

نەڤید ئەمجارەیان دەڕوات و هەڵوێستیش بێ وەفایەک ئاگادا...

نەڤید ئەمجارەیان دەڕوات و هەڵوێستیش بێ وەفایەک ئاگادار دەکاتەوە

ژینێ ئەتروشی چیرۆکە راستەقینەکەی دەکاتە گۆرانی

ژینێ ئەتروشی چیرۆکە راستەقینەکەی دەکاتە گۆرانی