45 رۆژی پێدەچێت
رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزاندن لە زانکۆکان بڵاوکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێی خوێندن بڵاوکرایەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگەیاند، گواستنەوە و دابەزاندن لە کۆلێژ و بەشەکان مانگ و نیوێکی بۆ دیاریکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23.7.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنماییەکان ئەم بوارانە دەگرێتەوە کە پەیوەستن بە گواستنەوەی خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە بەرز بۆ نزم، گواستنەوە لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، گواستنەوە لە زانکۆکانی عێراقەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، گواستنەوە لە زانکۆکانی دەرەوەی عێراقەوە بۆ زانکۆکانی کوردستان.
هەروەها گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زانکۆکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی عێراق و گواستنەوەی بێ مەرج بەشێوەی خوێندنی پارالێڵ دەگرێتەوە.
هەروەها دابەزین، میوانداریکردن و راکێشانی دۆسیەی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تێدایە، لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابیان بۆ خوێندن و پەڕینەوەش.
دەقی رێنماییەکان لەم لینکەوە بخوێنەرەوە