مۆندیالی964
ئەمریکا بە پێکەنینەوە گوڵی سپی دەداتە ئێران
ژووری هەواڵ
باوەڕ دەکەن ئەمە هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئێران بێت؟ گوڵی سپی، پێکەنین و وێنەی هاوبەش! رێک پێچەوانەی ئەو دۆخەی ئێستا کە بەخوێنى سەرى یەکترى تینون.
با بگەڕێینەوە بۆ مۆندیالی1998 لە فەڕەنسا. ئەم یارییە بە یەکێک لە سیاسیترین یارییەکانی مێژووی مۆندیال دادەنرێت. سەرەڕای ململانێکان، یارییەکە ئاشتییانە بوو. ئێران بە گۆڵەکانی (ئیستیلی و مەهداڤیکیا) 2 بە 1 یارییەکەی لە ئەمریکا بردەوە، کە ئەمە یەکەمین بردنەوەی مێژوویی ئێران بوو لە مۆندیالدا. هەرچەندە لە کۆتاییدا هەردووکیان دەرکران و ئەڵمانیا و یۆگسلاڤیا سەرکەوتن.
بەڵام با بێینە سەر واقیعی ئەمڕۆ… دوای ئەو شەڕە گەرمەی ماوەی رابردوو کە هەزاران موشەک و درۆنیان ئاراستەی یەکتر کردووە و لە هەموو لایەکەوە بوونەتە دوژمنی سەرسەختی یەکتر. بیهێننە پێش چاوی خۆتان، لەم مۆندیالەدا جارێکی تر ئەم دوو وڵاتە رووبەڕووى یەکترى ببنەوە… کێ گرەنتی ئەوە دەکات یارییەکی سەلامەت بێت و بێ رووداو تێپەڕێت؟ وەک ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیا بە تەنزەوە دەڵێن: “ئەگەر ئەمجارە یاری بکەن، جەنگی جیهانیی سێیەم لەناو یاریگاوە هەڵدەگیرسێت”