جادەی سی مەتری لە كەلار دروست دەكرێت

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

شەقامیكی سی مەتری لە كەلار دروست دەكرێت و 813 ملیۆن دیناری تێدەچێت.

شه‌قامەكە 10 هەزار و 80 مەترە، لە سەرەتای شاری كەلارەوە دەستپێدەكات و دەگاتە ناوەڕاستی شارەكە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، شه‌قامی سی مه‌تریی كه‌لار شۆستە، ئاوەڕۆ، باراناو و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش لەخۆ دەگرێت.

بە تەواوبوونی شه‌قامه‌كه‌، دانیشتوانی هەر چوار گەڕەکی ئەندازیاران، رزگاری، ئەنفال و گەرمیان لە شاری كەلار لێی سوودمەند دەبن.

كارەكانی شەقامەكە لە قۆناغی هەڵكەندنی شەقامەكەدایە و لەسەرەتای مانگی دووی 2023 دەست بەكارەكانی دەكرێت.