راپەرە زیندانییەکەی ئێران داوا دەکات لە بیری نەکەن
+964
هێرۆ مەولودی – ههولێر
تووماج ساڵحی، راپەری ئێرانی لە رێگهی باوکییەوە داوای لە خەڵك کردووە زیندانیەکان لە بیر نەکەن.
باوکی تووماج لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، لە کاتی سەردانی تووماج لە زیندان، لێی پرسیوم خەڵک لە دەرەوە باسی من دەکەن؟
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن باوکی تووماجهوه، بەشێكی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕهكانی توویتهر و ئینستاگرام، بە هەشتەگی توماج _ساڵحی جارێکی دیكه پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو راپەرە و زیندانییەکان راگەیاند.
لەم هەڵمەتەدا “یی ون رای” پەرلەمانتاری ئەڵمانی کەفالەتی سیاسی تووماج ساڵحی لەئەستۆگرتوە، بەو هاشتاگه پشتگیری لەو رەپەرە ئێرانیە راگەیاندووە.
تووماج ساڵحی راپەری ئێرانی، بە هۆی ئەو گۆرانییانەی کە رەخنەئامێز و توند بوون بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ههروهها بەهۆی بەشداریكردنی لە خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران، دەستگیر کراوە و لە ناو زیندانه.