فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى قەتەرى _ وێنە : INA
لە فڕۆکەخانەى بەسرە
بۆنى سوتان فڕۆکەیەکى ناچار بە نیشتنەوە کرد
وریا فەتاح
فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى قەتەرى بە 270 سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەى بەسرە نیشتەوە، سەرجەم سەرنشینانیش بە سەلامەتى دابەزێنران.
رەزاق محیبس، وەزیرى گواستنەوەى عێراق لە راگەیەنراوێکدا، ستایشى تیمى کۆنتڕڵى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەسرەى کردووە، بۆ ئەو وەڵامدانەوە خێرایە کردویان لەبارەى نیشتنەوەى فریاگوزارى فڕۆکەیەکى قەتەڕى کە لە ئێرلەنداوە بەرەو دەوحە لە ئاسماندا بوو.
بەپێى راگەیەنراوەکە بێت، دوێنێ شەممە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەسرە شایەدحاڵى نیشتنەوەى بەپەلەى فڕۆکەیەکى جۆرى بۆینگ 8_787ـى هێڵى ئاسمانى قەتەر بوو کە 270 سەرنشینى هەڵگرتبوو و تیمى فڕۆکەکە ناچار بوون فڕۆکەکە بنیشێننەوە دواى ئەوەى هەستیان بە بۆنێک کردووە کە ئاماژەیە بۆ ئەگەرى سوتان لەناو فڕۆکەکەدا.
وەک ئەوەى وەزیرى گواستنەوەى عێراق باسى دەکات، لەلایەن تیمى کۆنتڕۆڵى فڕۆکەخانەکە سەرجەم سەرنشینان بە سەلامەتى دابەزێنراون و بردراون بۆ هۆڵى چاوەڕوانى.