بۆ دۆزینەوەی منداڵەکان
دیسان تەکنیکەکەی دوێنێ بەکاردەهێنن
964+
ئاکام غەفور – سۆران
حەفارەکەی دوێنێ سودی هەبوو، ئەمڕۆش هەر پشتی پێ دەبەستن بۆ دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی تر و ئۆتۆمبێلەکە لە رووباری گەلی عەلی بەگ.
ئەمڕۆش تیمەکانی بەرگری شارستانی حەفاریەکیان خستووەتە ئاوەکە و سێ گۆمی قوڵی تیادایە شەپۆل دروست دەکەن تاوەکو سەرەداوی منداڵەکان و ئۆتۆمبێلەکە بزانن.
دوێنێ سیشەممە، یەکێک لە منداڵەکان دۆزرانەوە و پرۆسەی گەڕان هەر بەردەوامە و تەواوی تیمەکان چاودێری رووبارەکە دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی