ئاڵای عێراق و ئەمریکا دەردەکەوێت
هێرشەکەی هەشتی نیسان
دەبێت ئەمریکییەکان لە بەغدا بە هەموو شێوەیەک بپارێزرێن
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وردەکارییەکانی پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد، کە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی بۆسە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان بەڕێوەچوو.
ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە رێگا نەدرێت بۆسە بۆ ئەمریکییەکان لە بەغدا دادەنرێت و نەبنە ئامانجی گرووپە توندڕەوەکان.
لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی رێگریکردن لە هێرشەکان کراوە کە دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و کارمەندانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج، هەروەها پرسگەلێکی دیکەی ئەمنی کە جێگەی نیگەرانی هەردوولایە باس کران.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، واشنتۆن پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی حکومەتی عێراق دەربڕی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو بۆسەیەی کە لە هەشتی نیساندا دیپلۆماتکارانی ئەمریکای لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج.
باڵیۆزخانەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، وەک بەشێک لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوولا و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.