پهنوره و گهنمهى پێدهڵێن
له كوێستانهكانى باڵهكایهتى گیایهكى نوێ لهجیاتى جۆ دهدرێت به ئاژهڵهكان
964+
ئاکام غەفور-سۆران
گیایهكى نوێ لە ناوچە کوێستانیەکانی باڵەکایەتی دەستدەکەوێت و ئاژەڵداران وەک ئالیکی ئاژەڵ بەکاری دەهێنن.
گیایەکە ناوی گیا پەنورە و بەشێک لە خەلکی باڵەکایەتیش بە گیا گەنمە ناوی دەبەن و تەنيا لە ناوچە کوێستانەکان دەستدەکەوێت و لەو خاکە دەڕوێت، کە رێژەی شێی زۆر بێت و خاکەکەی لە ژێرەوە ئاوی هەبێت، بەوە ناسراوە کە بەرهەمێکی باشە بۆ ئاژەڵ و هەم لە بڕی کا هەم لە بڕی عەلەف دەدرێت بە ئاژەڵ، وەرزی زستانیش هەر بە سەوزی دەمێنێتەوە وشک نابێت.
رەجەب محەمەد، ئاژەڵدارێکی باڵەکایەتیە، باسی گیایەکە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، لە ناوچەکەی ئهوان ئەو گیایەیە ههیە، وەک ئالیک بۆ مەڕ و بزن و مانگا بەکاری دەهێنن.
وتیشی “تایبەتمەندی ئهوهیه گیاكه بۆ ئاژەڵ لە جۆ کاریگەری زیاتر ههیه، ئەگەر ئەو جۆرە گیایە بە ئاژەڵەکان بدەین پێویستی بە هیچی تر نییە لە وەرزی زستان”.
ئاماژهى بهوهش كرد، لە دوای کردنی بە باقە و لە وەرزی زستانیش گیایەکە هەر بە سەوزی دەمێنێتەوە ئەمەش وادەکات مەڕ و ماڵاتەکەمان باشتر بیخۆن.
دەڤەری باڵەکایەتی بەوە ناسراوە کە ناوچەیەکی لەبارە بۆ بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات، جگە لەوەی خەڵکێکی زۆر لە سنورەکە بە ئاژەڵداری خەریکە ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر رەوەند روو لە ناوچەکە دەکەن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن