بۆ پڕۆژەى وەبەرهێنان
لە کەرکوک خۆپیشاندانە؛ دەیانەوێت دەست بەسەر خانوەکانیاندا بگرن
کاروان ساڵحى- کەرکوک
ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیانى کەرکوک، خۆپیشاندانێکى گەورەیان ئەنجامدا و بە تایە سووتاندن، رێگاى پشتێنەیى کەرکوک کە شارەکەیان بە بەغدا، هەولێر و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە. داخست.
خۆپیشاندانەکە بۆ ئەوەیە، هەوڵێک هەیە دەیانەێت دەست بەسەر ئەو خانوانەدا بگرن کە کەوتوونەتە دەورووبەرى شەقامى پشتێنەیى بۆ ئەوەى بکرێن بە پڕۆژەى نیشتەجێبوون.
شاڵاو ئەحمەد یەکێک لە خۆپیشاندەران بە 964ـى وت،”350 خانوویە و هەمووى هى خەڵکى هەژار و کوڕ و کچە شەهیدە، لایەنێک بۆ تەماعى خۆیان دەیانەوێت بیکەن بە پڕۆژەى نیشتەجێبوون”.
وەک ئەوەى باسى دەکات کە نوسراوى فەرمیان هەیە و لە بەغدا واژۆى لەسەر کراوە کە ئەو شوێنە بۆ پڕۆژەى نیشتەجێبوون، رەتکراوەتەوە.
ئاڵا شەهید وەهاب کە کچی شەهیدێکى شارەکەیە، بە نیگەرانیى و توڕەییەکى زۆرەوە بە 964ـى وت،”ئێمە بە خوێنى خۆمان ئەو شارەمان پاراستووە، کەس ناتوانێت غەدرمان لێبکات و لێیان قبوڵ ناکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح