964+
پۆلیسى سلێمانى:
کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەکەى سلێمانى دەستگیرکرا
وریا فەتاح
دواى ئەوەى شەوى رابردوو مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەکى راپەڕینى سلێمانى کوژرا، پۆلیسى تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد کە کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە.
لەراگەیەندراوێکدا پۆلیسى سلێمانى دەڵێت: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی روداوەكەو دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشدەکات، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو و سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ.
پۆلیسى ئاشکراى کردووە کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ، تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و رادەستى هێزەکانى پۆلیسى سلێمانى کرا.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .