دیمهنێكى تیمه‌كه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر له‌ناوچه كوێستانیهكانى سۆران... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌ولێر
له كوێستانه‌كانى سۆران
خێزانه ره‌وه‌نده‌كانى ناوچه سنوورییه‌كان هۆشیار ده‌کرێنه‌وە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو تیمى هۆشیاری له كوێستانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران رێنمایی خۆپارێزى له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌ده‌نه ئه‌و خێزانه ره‌وه‌ندانه‌ى، كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له‌و شوێنانه ده‌مێننه‌وه.
تیمه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاروبارى مینى هه‌ولێرن و له رێگه‌ی قسه و گفتوگۆ و پیشاندانى وێنه و هه‌ڵواسینى پۆسته‌كان ئه‌و خێزانانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵانه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران، له شوێنه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستاندا خێزانه ره‌وه‌نده‌كان كه ئاژه‌ڵدارن، ده‌چنه كوێستانه‌كان و له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌م شوێنانه‌شه‌وه رێنمایی پێویست و مه‌رجى پاراستنى ژینگه‌ییان بۆ داده‌ندرێت.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، له دواى داخرانى قوتابخانه‌كان تیمه‌كانیان روویان له ناوچه كوێستانییه‌كان كردووه بۆ رێنماییدان به‌و خێزانه ره‌وه‌ندانه‌ى له‌و شوێنانه نیشته‌جێن.
وتیشی “تیمه‌كانیان چه‌ندین خێزانیان له‌و ره‌وه‌ندانه به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، كه ناوچه‌كانیان سه‌رسنوورین و مه‌ترسی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نیان لێیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ى له‌م ناوچانه‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه، به‌هۆى بارانبارینى زستانه‌وه مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر جێگۆڕكێیان پێكراوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى ره‌وه‌نده‌كان دروست ده‌كات.
تیمه‌كان، وێنه‌ى نیشانه‌ى ترسناك، مین و ته‌قه‌مه‌نى پیشانى ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانناسنه‌وه و خۆیان لێ بەدوور بگرن.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌تى ئه‌م تیمانه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو خێزانه ره‌وه‌نده‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێت، ئه‌م ناوچه سنووریانه ژماره‌یه‌كی زۆرى مین و ته‌قه‌مه‌نى سه‌رده‌مى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق – ئێرانى لێ چێندراوه.
مین و تەقەمەنی
تەقێندرانەوە
لە دهۆک زیاتر لە 600 پارچە مین و تەقەمەنی لەناوبران
بنگرد
دوای پاککردنەوەی لە مین زەوییەک بۆ مزگەوتی گوندی هەنجیرە گەڕێندرایەوە
جۆرەکانی چی بوون؟
ئاسایشی زاخۆ 345 پارچە تەقەمەنی رادەستی دەزگای مین کرد
"هێشتا پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەیە"