زیانی مادی هەبووە
بەرپرسی لقی پارتی بۆ 964: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کارێکی تیرۆریستی بوو
964+
میلاد جەلال – کەلار
بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان لەسەر رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەڵێت، کارێکی تیرۆریستی بووە و بە شێوەیەکی رێکخراو کردەوەکە ئەنجامدراوە.
ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە گەرمیان بە 964ـی وت، ئەم بەیانییە کاتژمێر 9:30 خولەک ویستوویەتی بچێتە دەوام، بەڵام کە سواری ئۆتۆمبێلەکەی بووە تەقیوەتەوە و بە چەند چرکەیەک توانیویەتی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزێت ئەگینا دەسووتا.
وتیشی، ئەوان کردەوەکە بە کارێکی تیرۆریستی دەزانن و بە خەڵکی رێکخراو ئەنجامدراوە، داواشیان لە لایەنی پەیوەندیدار هەیە بکەرانی ئەو کارە ئاشکرا بکەن.
هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانن ئەو رووداوە چۆن روویداوە و بەچی ئەو ئۆتۆمبێلە تەقێندراوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی