ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی پارتییە
ئۆتۆمبێڵێک سووتا و دەنگۆی تەقینەوە لە کەلار هەیە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتاوە و تا ئێستا دەنگۆکان وا بڵاوبووەتەوە کە بەهۆی تەقینەوەوە بووبێت.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەیەو تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان وەڵامیان نەداوەتەوە لەسەر رووداوە کەو ئەوەی هەیە دراوسێ و شایەتحاڵە کە دەڵێن دەنگێکی گەورەیان بیستووە
زانیاری هات:
ئۆتۆمبێلە سووتاوەکەی کەلار بە پێی قسەی شایتەحاڵەکان بەهۆی تەقینەوە بووە و ئۆتۆمبێلەکە هی بەرپرسی لقی 22ـی پارتییە لە گەرمیان.
پەیامنێری 964 لەبەردەم ماڵی بەرپرسی لقەوە قسەی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کردووە وئەوان دەڵێن، ویستوویانە بڕۆن بۆ دەوام بەڵام ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و بە تەواوی سووتاوە.
ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەدان و هێشتا هیچ قسەیەکی فەرمییان لەبارەی ئەو رووداوەوە نەکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی