دەڵێن هێرشی توركیایە
چەند خانوویەكی گوندی مژێ بەهۆی بۆردومانەوە رووخان
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، خانوویەکی گوندی مژێ دوو جار بۆردومان کراوە، ماوەی هەفتەیەكیشە بە بەردەوامی زنجیرە چیای مەتینا بۆردومان دەکرێت.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڵاتییەک بەناوی کوڤان سەرگەلی لە گوندی سەرگەڵی تایبەت بۆ 964 ناردوویەتی، دەڵێت: ئێمە لەسەربانی ماڵەکەمان بووین و بینیمان فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دووجار ماڵێکیان لە گوندی مژێ بۆردومان کرد، گوێمان لە دەنگێکی بەرز بوو و دووکەڵێکی رەش بە ئاسماندا بڵاوبووەوە.
ئازاد هەمزۆ، موختاری گوندی مژێ بە 964ـى وت، ماوەی هەفتەیەکە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا هەموو رۆژێک بە بەردەوامی گوندی مژێ بۆردومان دەکەن، ئەمڕۆ ئێوارەش چەند خانوویەکی گوندەکەی سێ جار بۆردومان کردووە و زیانی زۆری پێگەیاندوون.
روونیشیکردەوە، قوتابخانەی گوندی مژێ و بەشێک لە مزگەوتی گوندەکەش بەهۆی بۆردومانەکانەوە رووخاون، ئەوە جگە لەوەی تا ئێستا چوار خانووی هاوڵاتییانیش رووخاون و لەناوچوون.
گوندی مژێ لە سنووری قەزای ئامێدیە لە پارێزگای دهۆک، 964 دەزانێت بەهۆی بۆردومانەکەنەوە گوندەکە چۆڵکراوە و دانیشتووانەکەی جێیان هێشتووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
گوندێ مژێ له سنوورى ئامێدی بۆردومان کرا
سوپای تورکیا
لە سنووری ئاکرێ
نزیک بناغەی بەنداوی باکورمان بۆردومان کرا
"تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون"
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەڵامی توندی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەداتەوە
فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامیداوە
سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە
لە گوندێکی زەلان
هێرشی درۆنی کرا و زانیاری سەرەتایی دەریدەخات سێ کەس پێکراون
هاوڵاتییەك كە خانووەكەی تەقێندراوەتەوە: