چاڵ و چۆڵییەکان پاک دەکاتەوە
دروشمى گەنجێک: بۆ شارێکى جوانتر خۆم دەستپێدەکەم
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
“بۆ شارێکى جوانتر، خۆم دەستپێدەکەم”، ئەمە دروشمى گەنجێکى هەولێرە و قۆڵى لێهەڵماڵیوە و چاڵوچۆڵییەکان پڕدەکاتەوە.
ئەحمەد زەهاوى ئەو گەنجە خۆبەخشەیە خانەقینییەیە کە لە هەولێر دادەنیشێت، هەفتانە چەند خولەکێک لە کاتى خۆى دەگرێت و چاڵ و چۆڵییەکان پڕدەکاتەوە و لەسەر ئەرکى خۆى هەر قۆڵت و چاڵێک ببینێت، قیرى بۆ دەبات و پڕى دەکاتەوە.
خەمى ئەحمەد، جوانترکردنى شەقامەکان و رێکوپێکیانە، دەیەوێت هەموانیش چاوى لێبکەن و هەریەکە و لەبەر خۆیەوە چاڵێک پڕ بکاتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح