سبەی دووشەممە

دابەشکردنی موچەی وانەبێژانی 37 پەروەردە دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

سبەی دووشەممە 15.7.2024 شایستەی دارایی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی رایگەیاند، سبەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 37 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاکان موچەکانیان وەردەگرن.

هەڵگرانی بڕوانامەی بە کالۆریۆس مانگانه‌كه‌یان لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار و دبلۆمیش 350 هەزار دینار وه‌رده‌گرن.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیكه‌ى 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە و کۆی گشتی ئه‌و موچەیه‌ی وه‌ىك شایسته‌ى دارایی له‌ یه‌ك مانگدا وه‌ریده‌گرن بریتییه‌ له‌ نزیکەی 15 ملیار دینار.

داوای چارەسەری کێشەی وانەبێژان دەکرێ و هاتوچۆی هەولێر...

داوای چارەسەری کێشەی وانەبێژان دەکرێ و هاتوچۆی هەولێریش ئاگاداری بۆ شۆفێران هەیە