مسقاڵی چووە 510 هەزار

نرخی زێر هیچ کاتێک ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە

توانا نەقی

نرخی زێر لە هەرێمی کوردستان فڕی و بەقسەی سەندیکای زێڕینگەران هیچ کاتێک نرخەکەی ئەوەندە بەرزنەبووەتەوە.

نرخی مساقڵێک زێڕی عەیارە 21 ئێستا لە بازاڕەکان گەیشتووەتە 510 هەزار دینار و تەنیا لەچاو بەیانی ئەمڕۆدا 5000 دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

عەبدوڵا ئەکرەم جێگری سەرۆکی سەندیکای زێرینگەرانی هەولێر بە 964ـی وت، قەت نرخی زێر نەگەشتووەتە ئەم ئاستە و هێندە بەرزنەبووەتەوە، ناشزانرێت بەرزتر ئەبێتەوە یان دادەبەزێت.

وتیشی، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیە بۆرسەی جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە لە ئێستادا.

نرخی ئێستا زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 24 مسقاڵی 580 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 مسقاڵی 510 هەزار دینارە

زێرێ عەیارە 18 مسقاڵی 440 هەزار دینارە